شەپۆلی سەرما و بارانبارین تا ٥ شەممە بەردەوام دەبێت
ئەو شەپۆلی سەرما و بارانبارینەی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و تا ڕۆژی ٥ شەممە بەردەوام دەبێت و پێشبینی بەفربارین لە سەنتەری شارەكانی سلێمانی و دهۆك دەكرێت.
بژار ئەكرەم لێپرسراوی بەشی پێشبینیەكان، لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، بە كوردسات نیوزی ڕایگەیاند، شەپۆلی سەرما و بارانبارین تا ڕۆژی ٥ شەممە بەردەوام دەبێت و ئەمڕۆش لە بەشێك لە ناوچەكان باران بە شێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت، لەگەڵ بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەكان.
ڕاشیگەیاند، بۆ ئەمشەو پلەكانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە و پێشبینی دەكەن لە سەنتەری شارەكانی سلێمانی و دهۆك بەفرببارێت.
نزیكەی هەفتەیەكە شەپۆلێكی سەرما و بارانبارین هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و لە بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفرباریووە، ئەوەش لە كاتێكدایە ئەمساڵ بەراورد ساڵی ڕابردوو باران كەمتر باریووە.
|