لە رۆژئاوای كوردستان داوای هاوهەڵوێستی بەرامبەر هەڕەشەكانی توركیا و ئێران دەكرێت

2022-12-14   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە رۆژئاوای كوردستان داوا لە پارت و لایەنە سیاسییەكان دەكرێت بەرامبەر هەڕەشەكانی توركیا و ئێران بۆ سەر رۆژئاوا و هەرێمی كوردستان یەكگرتوو و هاوهەڵوێستبن، بۆ ئەو مەبەستە ناوەندی رۆژئاوا بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیژیی كۆربەندێكی بۆ ژمارەیەك دەستەبژێری سیاسی و رۆشنبیر رێكخست.