دوو برا بە ھۆی ھەڵدێرانەوە لە بناری قەندیل گیانیان لە دەستدا

2022-12-12   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
شەوی رابردوو دوو برا بەھۆی ھەڵدێران لە بناری قەندیل گیان لەدەستدا و لە ناحیەی چوارقوڕنە تەرمەکانیان بەخاک سپێردرا، لەکاتی رووداوەکەدا بەھۆی بەفرێکی زۆرەوە سەرەتا کامەران لەچیاکە ھەڵدەدێرێت و دواتریش سەرباز لەھەوڵی رزگارکردنی براکەیدا ھەڵدەدێرێت و گیان لەدەست دەدەن.