لە مۆزەخانەی " یازیلیکایا " لە وڵاتی تورکیا چەند پاشماوەیەکی کۆن دۆزاوەتەوە کە لە مێژووەکەی بۆ ٣٢٠٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەرێتەوە و چەندین پارچەی ئاسەواری دەگمەنی تێدا ھەبووە .
لە ھەواڵێکی مالپەری " دەیل مەیل" ی بەریتانیادا ئاماژە بەوەکراوە ، ئەم پاشماوانە مێژووەکەیان بۆ سەدەی ١٣ ی پێش زاین و سەردەمی دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتی حیسییەکان دەگەرێتەوە کاتێک ٩٠ تابلۆی شوێنەوارین لەسەر بەرد ھەڵکۆڵیوە کە ھەر یەکەیان لە شێوەی جۆراوجۆرن ھەندێکیان لەشێوەی ئاژەڵان و خواندەکان بوون .
ھاوکات ئاماژەی بەوەشکراوە ، لەو سەردەمەدا ئەو پاشماوەنەیان بەمەبەستی ساڵنامە و نەخشە بەکارھێنراون بۆ زانين و دیاریکردنی رۆژ و مانگ و ساڵ ، دەستنیشانکردنی سنوری وڵاتان.
ئەوەی جێگەی سەرنجە زانایان وشوێنەوارناسان نزیکەی ٢٠٠ ساڵیان پێویست بووە تا لە مەبەستی ھەڵکۆڵینی ئەو پاشماوان تێبگەن کە بۆ چ مەبەستێک بە کارھێنراون لەو سەردەمەدا.