بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە

2022-12-03   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی خاتوو (ھەژین ) کچی ئەحمەد قەدەفەری، پێشمەرگەی دێرین دەکات ڕایگەیاند، لەخوای گەورە داواکارم ئەمە دواناخۆشی بنەماڵە سەربەرزەکەتان بێت و سەبووری و ئارامیتان پێببەخشێت.


دەقی پرسەنامەکە :
ھەڤاڵ ئەحمەد قەدەفەری، پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەری رێگای خەبات
‎بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (ھەژین)ی کچی بەڕێزتانم پێگەیشت.
‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزمانی قەدەفەری دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم.
لەخوای گەورە داواکارم ئەمە دواناخۆشی بنەماڵە سەربەرزەکەتان بێت و سەبووری و ئارامیتان پێببەخشێت.

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان