ھاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژھەڵاتی سوریا دەڵێت، تورکیا نەک ھەرێمەکان بەڵکو دەیەوێت تەواوی سوریا بخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە
"بێریڤان خالید"ھاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژھەڵاتی سوریا رایگەیاند، دەبێت جیھان کاردانەوەی ھەبێت بەرامبەر بە ھێرشەکانی تورکیا و بە ھەڵوێستێکەوە بەرامبەر بە ھێرشەکان بوەستێتەوە و جیھان بەرامبەر بە تورکیا دەنگ ھەڵبڕێت،چونکە تورکیا نەک تەنیا ھەرێمەکانی باکور و رۆژھەڵاتی سوریا، بەڵکوو دەیەوێت سوریا بخاتە ژێر دەسەڵاتییەوە.
راشیگەیاندوە، تورکیا بەردەوامە لە ھێرشەکانی، دەیەوێت ئەو ناوچانەی داگیری کردوە بەرفراوانتری بکات، ئەو ھێرشانەش دەبنە ھۆی قەیرانی مرۆیی و سیاسەتی پاکتاوکردنی خەڵکی ھەرێمەکان.