ئەنجومەنی ئاسایشی ئێران ئامارێکی جیاواز لە ئاماری رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لەبارەی ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە و دەڵێت لە خۆپیشاندانەکاندا زیاتر لە ٢٠٠ کەس کوژراون و زیانە ماددییەکانیش بە ھەزاران ملیار تمەن مەزەندە دەکرێت.
ئەنجومەنی ئاسایشی ئێران لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، بە پێی لێکۆڵینەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە خۆپیشاندانەکاندا زیاتر لە ٢٠٠ کەس کوژراون کە ھێزە ئەمنییەکان و ھاووڵاتیانی مەدەنی دەگرێتەوە، زیانی ماددی بارەگا حکومییەکان و دامەزراوە گشتی و تایبەتەکانیش بە زیاتر لە ھەزاران ملیار تمەن مەزەندە دەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران دەڵێن لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە تا ئێستا ٤٦٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٩ ھەزار کەسیش دەستگیرکراون.