د. بڕیار رەشید: عێراق جیاوازی دەکات لە قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەتووانی تۆپبارانەکان

2022-12-02   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
د.بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق جیاوازی دەکات لە قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەتووانی تۆپبارانەکانی تورکیا و ئێران و ھاووڵاتیانی کوردستانی قەرەبوونەکردووەتەوە.

د. بڕیار رەشید راشیگەیاند، لە دوای تۆپبارانەکانی تورکیا بۆ سەر گوندی پەرەخێ لە زاخۆ برینداران و کەسوکاری ھاووڵاتییە عەرەبەکان ھەموویان قەرەبووکراونەتەوە، بەڵام ھاووڵاتییە کوردەکان تاکو ئێستا ھیچیان بۆ نەکراوە.

راشیگەیاند  بەھەمان شێوە لە تۆپبارانەکەی تورکیا بۆ سەر ناحیەی دەرکار دوو گەنجی بە رەگەز عەرەبی پارێزگای موسڵ گیانیانلەدەستدا و دەستبەجێ قەرەبووکرانەوە، بەڵام ھاووڵاتیانی کوردستان و نیشتەجێی رەسەنی سنوورەکە جگە لە زیانی گیانی و برینداربوون و کەمئەندامبوون، ماڵ و حاڵیشیان وێرانکراوە، کەچی تاکو ئێستا ھیچ جۆرە قەرەبوویەک نەکراونەتەوە و تەنانەت حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش ناویان وەک شەھیدی کارەساتی تۆپباران تۆمارناکات. 

ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند، لە بەغدادەوە کـاردەکەن بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوانی ئەو ھێرشانە و رێگە لەو نادادپەروەرییە دەگرن.