روسیا: کاردەکەین بۆ کۆبوونەوە تورکیا و سوریا

2022-12-02   |  
فۆتۆ: 
لاڤە
نێردەی سەرۆکی روسیا بۆ سوریا رایدەگەیەنێت، کاردەکەن لەسەر کۆبوونەوەی نێوان "رەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆک کۆماری تورکیا و "بەشار ئەسەد" سەرۆکی سوریا.

"ئەلکساندەر لاڤرینتیڤ" نێردەی سەرۆکی روسیا بۆ سوریا لەبارەی نزیکبوونەوەی ئەنقەرە و دیمەشق رایگەیاند، پەیوەندی ھەواڵگری لەنێوان ھەردوو وڵاتدا ھەیە و بەردەوامە، کە ئەوەش یارمەتیدەر دەبێت لە چارەسەرکردنی چەندین دۆسیەی ھەڵپەسێردراوی نێوانیان.
 
وتیشی، دەکرێت پەیوەندییەکان بۆ ئاستێکی بەرزتر بگەڕێندرێنەوە، بەڵام "مەولود چاوش ئۆغلۆ" وەزیری دەرەوەی تورکیا وتویەتی ھێشتا کاتی ئەوە نەھاتووە.

ئەو لێپرسراوە روسییە باسی لەوەشکردووە، کاردەکەن لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەنێوان "رەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆک کۆماری تورکیا و "بەشار ئەسەد" سەرۆکی سوریا لە روسیا، چونکە ئەو کۆبوونەوەیە ئەرێنی و سودبەخش دەبێت، بە تایبەت بۆ پێشھاتەکانی ناوچەکە.

وتیشی، "ئەردۆغان" ویستی نزیکبوونەوەی ھەیە و پێیوایە کە دەبێت سوریا و تورکیا ھەنگاو بەرەو ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیان بنێن.