ئابوری

‎ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە ڕێژەی ١٪ دابەزی


بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەكانی توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا  ، نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهاندا بە ڕێژەی لە سەدا ١ دابەزی.

ئەمرۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەبڕی ٥٥ سەنت دابەزی و نرخی هەر بەرمیلێك گەیشتە ٥٤ دۆلار و ٥٦ سەنت ، هەروەها نەوتی ئەمریكی بە بڕی ٤٧ سەنت دابەزی و هەر بەرمیلێك بە ٥١ دۆلار و ٩٧ سەنت مامەڵەی پێوە كرا .

بەوتەی چاودێران هۆكاری دابەزینی نرخی نەوت بۆ زیادبونی حاڵەتەكانی توشبون و گیان لە دەستدان بە كۆرۆنا دەگەرێتەوە ، ئەوەش دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا  دوای بەرهەمهێنانی ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا ، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینی بەهای بەرمیلێك نەوتی برنت ٥٧ دۆلاری تێپەراند .



مانگ پێشتر - Jan 18 2021 3:15PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123