پەرلەمانی کوردستان چەند پێشنیازە یاسایەکی پەسەندکرد و بەردەوامە لە خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای کار.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا، پەرلەمانی کوردستان پێشنیازە یاسای پاراستنی ئاژەڵان بە ٧١ دەنگی ئەندامانی پەرلەمان پەسەندکرد، پێشنیازە یاسای بەرکارکردنی یاسای فیدڕاڵیی واژۆی ئەلیکترۆنی و مامەڵە ئەلیکترۆنییەکانیش بە دەنگی ٦٧ پەرلەمانتار پەسەندکرا.
ھەروەھا پڕۆژە یاسای ھەمواری پیادەکردنی یاسای بەڕێوەبردنی ئەوقاف و پڕۆژە یاسای ھەمواری یەکەمی یاسای ئەنجوومەنی شورا پەسەندکران.
لە ئێستاشدا کۆبوونەوەکە بەردەوامە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای کار لە ھەرێمی کوردستان دەکرێت، بۆ پارێزگاری لە ماف و ئیمتیازاتی کرێکاران.