چوارشەممە بارانبارین تەواوی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

2022-11-29   |  
فۆتۆ: 
لاڤە
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەەوە، سبەینێ ئاسمان نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو دەگۆرێت و لەکاتەکانی ئێوارەدا بارانبارین دەستپێدەکات، سەرەتا لە ناوچەکانی رۆژئاوی ھەرێم بەشێوەی تاوە باران و بروسکە پاشان نمەباران زۆربەی ناوچەکانی ھەرێم دەگرێتەوە بە تایبەتی ناوچە شاخاوییەکان.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ھەرێم، سبەینێ خێرای با لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتردا دەبێت لە سەعاتێکدا و  مەودای بینین لە نێوان ٦ بۆ ٨ کیلۆمەتر دەبێت.

ھەروەھا کەشناسی ھەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ رۆژی چوارشەممە، بارانبارین تەواوی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.