پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای کار دەکات
2022-11-29
|
کوردسات نیوز
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر چەند پێشنیازە یاسایەک دەدات و خوێندنەوەی دووەمیش بۆ پڕۆژە یاسای کار دەکات.
بەپێی ئەو کارنامەیەی بڵاوکراوەتەوە، کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان سەعات ١١ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەستپێدەکات و تێیدا دەنگ لەسەر پێشنیازە یاسای پاراستنی ئاژەڵان لە ھەرێمی کوردستان و پێشنیازە یاسای بەرکارکردنی یاسای فیدڕاڵیی واژۆی ئەلیکترۆنی و مامەڵە ئەلیکترۆنییەکان و پڕۆژە یاسای ھەمواری پیادەکردنی یاسای بەڕێوەبردنی ئەوقاف و پڕۆژە یاسای ھەمواری یەکەمی یاسای ئەنجوومەنی شورا دەدات. ھەروەھا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای کار لە ھەرێمی کوردستان دەکات.
|