بە میوانداری بافڵ جەلال تاڵەبانی ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە ماڵی مام لە بەغداد لە کۆبوونەوەدان

2022-11-28   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بە میوانداری سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبوونەوەی ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە ماڵی مام لە بەغداد دەستیپێکردو گفتوگۆ لەبارەی پێشھاتە ئەمنییەکان و تەواوکردنی بەرنامەی حکومەتی نوێ دەکرێت.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازیکرد لە نوری مالکی سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ، ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح، عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی ، رەیان کلدانی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی بابلیون ، موسەنا سامەرائی سەرۆکی ھاوپەیمانی عەزم، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ، فوئاد حسین وەزیری دەرەوەی عێراق ، خەمیس خەنجەر سەرۆکی ھاوپەیمانی تەقەدوم، محەمەد تەمیم وەزیری پلاندانان، فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و محسن مەندەلاوی جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران .

بە پێی زانیارییەکان سەرکردەکانی ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی تەواوکردنی بەرنامەی حکومەتی نوێ، پڕکردنەوەی پۆستە وزارییەکان ،یاسای ھەڵبژاردن ، لیژنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران  دەکەن. ھەروەھا مەترسییە ئەمنییەکانی پەیوەست بە سنوری تورکیا و ئێران یەکێکی تر دەبێت لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە.