ئابوری

بۆ دووەم جار بەھای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی ١٤٥ ھەزار دیناری عێراقی تێپەڕاند


 لە رۆژی دابەزاندنی بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار ، بۆ دووەم جار بەھای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی ١٤٥ ھەزار دیناری عێراقی تێپەڕاند.

ئەمڕۆ لە دوای کردنەوەی بۆرسە، بەھای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان گەیشتە ١٤٥ ھەزار و ٢٥٠ دیناری عێراقی، جێی ئاماژەیە لە دوای بڕیاری دابەزاندنی بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار ، واتە لە رۆژی ٢٠ی مانگی رابردوو تاوەکو ئێستا دووەمجارە بەھای ١٠٠ دۆلار ١٤٥ ھەزار دینار تێپەڕێنێت، ئەوەش لەکاتێکدا بانکی ناوەندی عێراق خستنەڕووی دۆلاری بە ١٤٦ ھەزار دینار کردوە. ئابووریناسان پێشبینی دەکەن لە دوای جێگیرکردنی بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار لە پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراق و کەمبوونەوەی خستنەبازاڕی دۆلار لەلایەن بازرگان و ھاووڵاتیانەوە، بەھای ١٠٠ دۆلار لە سەرووی ١٤٧ ھەزار دینارەوە مامەڵەی پێوە بکرێت و نرخی کاڵا و شتومەکیش گرانتر دەبێت.



مانگ پێشتر - Jan 18 2021 12:51PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123