وەزارەتی کشتوکاڵ: زیاتر لە ٣٠٠ جوتیار و خاوەن پڕۆژە مامەڵەی وەرگرتنی قەرزیان کردووە

2022-11-28   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
دوای ڕێکەوتنی وەزارەتی کشتوکاڵ و بانکی ئەلقرتاسی ئیسلامی بۆ پێدانی قەرزی بانکی بە جوتیاران و دەرچوانی کشتوکاڵی و ڤێتێرنەری، یەکەم جوتیار بە ٤٠ ملیۆن دینار سودمەند بوو لەو پڕۆژەیە و ئێستا کار لەسەر زەویەکەی دەکات، پڕۆژەکەش بەردەوامە و تائێستا ٣٠٠ جوتیار و خاوەن پڕۆژە داواکاریان پێشکەشکردووە تا سوودمەندبن لەو قەرزی بانکییە.