سکرتاریەتی ئەنجومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان راگەیەنراوێکی لیژنەی داکۆکی لە رۆژنامەنووسان سەبارەت بە پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان و راگەیەنراوی جێگری نەقیبی رۆژنامەنووسان لە پرۆتۆکۆڵ و تۆماری فەرمی سەندیکا دەسڕێتەوە و کاریان پێناکات. کە لە رۆژی ٢٦/١١/٢٠٢٢ بڵاوکراونەتەوە.
ھاوکات"ھەندرێن ئەحمەد"وتەبێژی ئەنجومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان رایگەیاندوە، سەندیکای رۆژنامەنووسان ھەوڵی بۆ ئەوەیە پیشەی رۆژنامەنووسی و ئازادی رۆژنامەنووسی مسۆگەر بکات و نەبێتە بەشێک لەو تەنگژە و ململانێیەی لەنێوان لایەنە سیاسیەکانی کوردستان روودەدات.
ھەروەھا ھۆشداریش دەدات لەوەی رێژەی پێشێلکاری بەرامبەر بە رۆژنامەنوسان زیادیکردوە، ئەوەش جێگای قبوڵکردن نییە و پێشێلکارییەکانیش لە راپۆرتی شەش مانگی لیژنەی داکۆکی بڵاودەکرێنەوە.