حکومەتی ھەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی زیاتر لە ملیارێک و ٤٤١ ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەی ئاوی دوکان دا.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی ملیارێک و ٤٤١ ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار دینار بۆ پڕۆژەی ئاوی دوکان دا.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی پلاندانان راسپێردرا تاکو کاری پێویست بکات بۆ ریزبەندکردنی پلانی پڕۆژەکانی ساڵی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ لە چوارچێوەی بەشەبودجەی وەبەرھێنانی تەرخانکراوی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار.