بە پێی ڕاپرسییەک، سێیەکی ئەمریکییەکان پێیانوایە سەرکەوتنی "جۆو بایدن" لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بێگەرد نەبووە.
ڕاپرسییەکە لەلایەن زانکۆی "مۆنماوس"ی ئەمریکییەوە ئەنجامدراوە و ٦١٪ی بەشداربووان پێیان وابووە سەرکەوتنی "بایدن" دادپەروەرانە بووە و ٣٢٪ش وتوویانە سەرکەوتنەکەی شەفاف نەبووە و گومانیان لێی ھەیە و دەڵێن کاتی ئەوەیە "بایدن" بەرەو پێش بچێت و ھەنگاوی جدی بنێت. ھاوکات ٧٪ی بەشداربووانیش دەنگیان نەداوە.
ئەو ڕاپرسییە لە ماوەی نێوان ٩ بۆ ١٤ی ئەم مانگە ئەنجامدراوە و نزیکەی ھەزار کەس بەشداربوون.