سبەینێ (٢٥/١١) ھەینی رەشە، و ساڵانێکە بووەتە ڕۆژێکی جیھانی لە بواری بازاڕگەریدا و بەسەرەتای وەرزی بازاڕکردن دادەنرێت.
لەم ڕۆژەدا مارکێت و ناوەندەکانی فرۆشتنی جلوبەرگ و شتومەک و خۆراک و زۆرێک لە پێداویستییەکانی دیکە داشکاندنێکی بەرچاو بۆ کاڵاکانیان دەکەن و خەڵکانێکی زۆریش چاوەرێی ئەم ڕۆژە دەکەن بۆ دەستەبەری پێداویستییەکانیان.
ھەینی رەش لە ئەمریکا و بەریتانیا و ئەوروپا، بە سەرەتای دەستپێکی کڕینی دیاری جەژنی سەری ساڵیشەوە گرێدراوە، لەو ڕۆژەدا داشکانی زۆر گەورە دەکرێت بۆ کەلوپەلەکان و نرخەکان دادەبەزن بۆ نزمترین ئاست بەراورد بە یانزە مانگی ساڵ.
ھەینی ڕەش یاخود بلاک فڕایدەی لەم چەند ساڵەی دواییدا وەک ڕۆژی داشکاندنی تایبەت لە مۆڵە گەورەکانی ھەرێمی کوردستان بووەتە باو و داشکاندنەکان لەم رۆژەدا سوودێکی زۆر بە کڕیارەکان دەگەیەنن.