نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر رەوشی خۆراک لە باکوری سوریا ھۆشداری دەدات

2021-06-21   |  
رەوشی خۆراک لە باکوری سوریا
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر رەوشی خۆراک لە باکوری سوریا ھۆشداری دەدات و رێگری کردن لە گەیاندنی ھاوکارییەکان بە مەترسییەکی گەورە وەسف دەکات.

نەتەوە یەکگرتووەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رەوشی خۆراک لە باکوری سوریا زۆر مەترسیدارە و و داواشی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد بڕیاری رێگەدان بە گەیاندنی ھاوکارییە مرۆییەکان لەڕێی سنورەکانی تورکیاوە درێژ بکەنەوە.

نەتەوە یەکگرتووەکان وتیشی، ئەگەر ئەو بڕیارە درێژ نەکرێتەوە، ھاوکاری خۆراک و ڤاکسین و پێداویستی تەندروستی بۆ ٣ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار کەس و یەک ملیۆن منداڵ رادەگیرێت، جەختیشی کردەوە لەوەی لەگەڵ تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان کار دەکات بۆ ئەوەی رێگە بدرێت کاروانەکانی ھاوکاری بگەیەندرێنە ناوچەکانی باکور و خۆرئاوای سوریا.