بەهۆی وشكەساڵییەوە ئاستی ئاوی بەنداوی باوەشاسوار بەرەو كەمبوونەوە دەچێت

2021-06-21
بەنداوی باوەشاسوار وشکەساڵی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەھۆی کاریگەرییەکانی بێبارانی و وشکەساڵییەوە، ئاستی ئاوی بەنداوی باوەشاسوار لە کفری یەک ملیۆن و پێنجسەد ھەزار مەتر سێجا کەمی کردوە. دابەزینی ئاستی ئاوەکەش تا مانگی ئەیلولی داھاتوو بەردەوام دەبێت و پێشبینی کەمبوونەوەی زیاتری لێ دەکرێت. ئەمە کاریگەری نەرێنی بۆ ناوچەکە دروستکردوە.