نەرویژ بایکۆتی مۆندیالی ٢٠٢٢ ناکات

2021-06-21   |  
مۆندیالی ٢٠٢٢
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
یەکێتی تۆپی پێی نەرویژ بەشێوەیەکی ڕەسمی ڕایگەیاند ، کە بایکۆتی یارییەکانی جامی جیھانی ٢٠٢٢ ناکەن کە بڕیارە قەتەر میوانداری بکات .

لە ماوەی رابردوودا و بە تایبەت لە کاتی یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیالدا ھەڵبژاردەی نەرویژ کەمپینێکی دەست پێکرد دژی قەتەر و داوایان کرد مافی کرێکارە بیانییەکان کە لە یاریگاکانی مۆندیالدا کار دەکەن پارێزراو بێت ، ئەوەش دوای ئەوەی چەند رێکخراوێک ئاشکرایانکرد ھەزاران کرێکار لە کاتی دروست کردنی یاریگاکاندا گیانیان لەدەستداوە و مافەکانیشیان پێشێل دەکرێت .


لەوبارەیەوە یەکێتی تۆپی پێی نەرویژ لە بەیاننامەیەکدا ئەوەی خستووەتەڕوو ،  کە بایکۆتی مۆندیالی ٢٠٢٢ ناکەن , بەڵام بۆ باشترکردنی دۆخی ژیانی کرێکارەکان پرۆژەیەکی ٢٦ خاڵی پێشکەش فیفا و دەسەڵاتدارانی قەتەر دەکەن .


لە جەولەکانی رابردووی پاڵاوتنی مۆندیالدا ژمارەیەک ھەڵبژاردەی ئەوروپی لە نێوانیاندا ھەردوو ھەڵبژاردەی نەرویژ و ئەڵمانیا بە پۆشینی تی شێرتێکی تایبەت داوای پاراستنی مافی کرێکارانیان کرد و داواشیان کرد دەسەڵاتدارانی قەتەر مافی مرۆڤ پێشێل نەکەن .