هەمەڕەنگ

٧٩ ساڵ بەسەر لە دایكبوونی پاڵەوانی یاری بۆكسێن محەمەد عەلی كلای تێدەپەرێت


٧٩ ساڵ تێدەپەرێت بەسەر لە دایكبوونی"محەمەد عەلی كلای " پاڵەوانی جيهانی یاری بۆكسێن  

"كازیەس مارسیلوس " ناسراو بە محەمەد عەلی كلای پاڵەوانی بەناوبانگی یاری بوكسێن  لە ڕۆژێكی وەك ئەمرۆدا ١٧ کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٤٢ لە شاری لویسڤیڵ لە ویلایەتی كێنتوكی ئەمریكا  دایكبووە  و لەتەمەنی ١٨ ساڵیدا بەشداری یارییەكانی ئۆلۆمپی كردووە و مەدالیای زێری بەدەستهێناوە.

كلای لەلایەن جیهانی وەرزشییەوە بە باشترین یاریزانی مێژووی بۆكسێن دەناسرێت ، لە ژیانی وەزشیدا ٦١ یاریی بردووەتەوە و تەنها لە ٥ یارییدا شكستیهێناوە و لە هیچ یارییەكدا یەكسان نەبووە .

 محەمەد عەلی كلای دوای مانەوەی چەند ڕۆژێک لە نەخۆشخانە لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا كۆچی داویی كرد .



مانگ پێشتر - Jan 17 2021 4:45PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
12