قائیمقامی سلێمانی: لەکاتی تاقیکردنەوەکان کارەبای بەردەوام بۆ خوێندنگەکان دابین دەکەین

2021-06-21   |  
مۆلیدە ئەھلیەکانی سلێمانی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لەسەر داوای قائیمقامی سلێمانی مۆلیدە ئەھلیەکانی سلێمانی لە کاتی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان بەبەردەوامی کارەبا بۆ خوێندنگەکان دابین دەکەن ، قائیمقامی سلێمانیش ھیوای سەکەوتن بۆ خوێندکاران دەخوازێت.

کۆمەڵەی مۆلیدە ئەھلیەکانی سلێمانی لەسەر داوای ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەکاتی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان لەکاتی نەبونی کارەبای نیشتیمانی بەبەردەوامی کارەبای مۆلیدە بۆ خوێندنگەکانی سلێمانی دابین دەکەن بۆ ئەوەی خوێندکاران ھۆکارەکانی رووناکی و فێنکردنەوەیان بەبێ گرفت بۆ دابین بکرێت و بتوانن تاقیکردنەوەکانیان بەسەرکەوتووی  تەواو بکەن .
ھاوکات قائیمقامی سلێمانیش خوێندکاران دڵنیا دەکاتەوە ،ھەموو پێداویستیەکانی تاقیکردنەوەکان لە ھۆڵەکان دابین کراوە و داوا لە خوێندکاران دەکات بەپشتبەستن بە ھەوڵ و کۆششەکانیان و بەدەورنێکی ئارامەوە خۆیان بۆ تاقیکردنەوەکان ئامادە بکەن ھەروەک ھیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت .