کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی داھات و زیادکردنی بەرھەمی خۆی لە نۆ مانگی ئەمساڵدا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، داھاتیان زیادیکردووە.
کۆمپانیای دانەغاز راپۆرتێکی لەبارەی داھاتی کۆمپانیاکە لە نۆ مانگی ئەمساڵدا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، قەبارەی قازانجی ماوەی کۆمپانیاکەیان ١٦١ ملیۆن دۆلار بووە و داھاتی گشتیان ٢٤% زیادیکردووە، کە ٧٤ ملیۆن دۆلاری بۆ کۆمپانیای "پیرڵ پترۆڵ"ی ھاوبەشیان و ٨٦ ملیۆن دۆلاریشی بۆ کۆمپانیای دانەغاز بووە.
بە پێی راپۆرتەکە، ئاستی بەرھەمھێنانی وزەیان لە ھەرێمی کوردستان بەڕێژەی %١١ زیادیکردووە.
کۆمپانیای دانەغاز گەورەترین کۆمپانیای بەرھەمھێنانی غازە لە ھەرێمی کوردستان و لە ئێستادا کارەکانی لە کێڵگەی کۆرمۆر ئەنجام دەدات.