پەیڕەوی وەرگرتنی مۆڵەتی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان بڵاودەکرێتەوە

2021-06-21   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
پەیڕەوی وەرگرتنی مۆڵەتی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان بڵاودەکرێتەوە و مەرج و پێداویستییەکانی وەرگرتنی مۆڵەتی خوێندن لەخۆدەگرێت.

دوای دەرچوونی پەیڕەوی مۆڵەتی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان، پڕۆسەی پێدانی پەیڕەوی مۆڵەتی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە، کە  نزیکەی دوو ساڵە بە مەبەستی رێکخستنەوەی راگیراوە.


بەپێی پەیڕەوی نوێی مۆڵەتی خوێندن، کە لە ١٣ ماددە پێکھاتووە، دەبێت پلەی وەزیفی فەرمانبەر لە پلەی یەک و خوارتر بێت، ھاوکات وەزیر، پەرلەمانتار و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکان و فەرمانبەرانی پلە باڵا، تاکو لەو پلەدا بن، ناتوانن داوی مۆڵەتی خوێندن بکەن، ھاوکات فەرمانبەر بۆ بەدەستھێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە دەرەوەی عێراق، ناتوانێت داوای مۆڵەت بکات.


بنەماکانی پێشبڕکێ بۆ پێدانی مۆڵەتی خوێندن و سیستمی خاڵبەندی پەیڕودەکرێت، لەگەڵ ئەولەویەت بۆ ئەو فەرمانبەرانەی تەمەنیا کەمترە.