چەند ساڵێکە ھیچ پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە شەقڵاوە جێبەجێ نەکراوە
2022-11-06
|
کوردسات نیوز
قەزای شەقڵاوە کە سەر بە پارێزگای ھەولێرە، ماوەی چەند ساڵێکە ھیچ پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری تێدا جێبەجێ نەکراوە و رێژەی سەوزاییش بەرەو کەمبوونەوە دەچێت و ھیچ پارکێکی گشتیشی تێدا نییە، لە کاتێکدا ناوچەکە لە فراوانبوون و گەشەکردنی بەردەوامدایە بە تایبەتی لە بواری گەشتیاریددا ئەوەش دانیشتوانی قەزاکەی نیگەرانکردوە.
|