دادگای دەستووریی تورکیا دۆسێی داخستنی ھەدەپەی پەسەند کرد و دۆسێکە رەوانەی ھەدەپە دەکرێت و بۆ رێگریکردن لە داخستنی پارتەکە.
ئەنجومەنی گشتیی دادگای دەستووریی تورکیا، بە زۆرینەی دەنگ دۆسێی داخستنی پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە"ی بۆ کار لەسەرکردن پەسەند کرد و دۆسێکە رەوانەی ھەدەپە دەکرێت، بۆ بەرگری لە خۆکردن و رێگریکردن لە داخستنی پارتەکە.
پێویستە ھەدەپە لە ماوەی دوو مانگدا بەرگریکردنەکەی ئامادەبکات و دەشتوانێت داوای درێژکردنەوەی ئەو ماوەش بکات.
داواکاریی داخستنی ھەدەپە زیاتر لە ٨٠٠ لاپەڕەیە و لەلایەن سەرۆکی داواکاری گشتیی تورکیاوە ئاراستەی دادگای دەستووریی کرا.