دوو مانگە ڕێگای دەروازەی کفری کاری تێدا دەکرێت و تەواو نەبووە
2022-11-05
|
کوردسات نیوز
ماوەی دوو مانگە ڕێگای دەروازەی کفری بەدیوی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق کاری تێدا دەکرێت، بەڵام تا ئێستا پرۆسەی قیرکردنی تەواو نەبووە. کارەکانی تەواوکردنی رێگاکە بە سستی بەڕێوەدەچن و قائیمقامی کفریش رایگەیاند، دەبێت لە ماوەی ٥٠ رۆژی داھاتوودا ڕێگاکە تەواو بکرێت.
|