ئەمریکا: رێگەیەکی دوورمان لەبەردەمدایە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئێران

2021-06-21   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
خولی شەشەمی دانوستانەکانی ڤییەنا سەبارەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی کۆتایی ھات، ئەمریکاش دەڵێت ھێشتا رێگەیەکی دوور و درێژیان لەبەردەمدایە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن.

سەرباری گەشبینی ئێران و ئەوروپا و روسیا بۆ گەیشتن بە رێککەوتن، بەڵام "جیک سولیڤان" راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا رایگەیاند، ھێشتا چەندین ئاستەنگ ماون و ھێشتا رێگەیەکی دوور و درێژیان ماوە لە دانوستانەکاندا. 


وتیشی، دەبێت ئێران پابەندی بەڵێنەکانی بێت بەر لەوەی سزاکانی لەسەر ھەڵبگیرێت و کاری لە پێشینەی "واشنتۆن" ئەوەیە کە "تاران" نەبێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی. 


ئەو لێدوانەی سولیڤان دوای لێدوانێکی عەباس عێراقچی گەورە دانوستانکاری ئێران دێت کە وتبووی لە ھەموو کات زیاتر لە رێککەوتن نزیکن.