بافڵ تاڵەبانی: شەبەنگی ئەم ھاوپەیمانێتییە بۆ یەکڕیزی و یەکخستنی گەلی کوردە

2021-06-20   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە بۆنەی ئیمزاکردنی بەشی سیاسی ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی نیشتمانی و بزوتنەوەی گۆران، پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند "من وەک کوڕی سەرۆک مام جەلال و ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ھەموو پشتگیرییەکی خۆم بۆ ھاوپەیمانیی کوردستان دووپات دەکەمەوە".

ھاوسەرۆک ئاماژەی بەوەشدا، کە یەکڕیزی یەکێکە لە ئامانجە ڕوونەکانیان و ھەمیشە نەتەوەی کورد تەنھا بە یەکڕیزی توانیوییەتی ڕووبەڕووی دژوارترین دۆخەکان ببێتەوە و تێیبپەڕێنێت.


بافڵ تاڵەبانی ڕاشیگەیاند "شەبەنگی ئەم ھاوپەیمانێتییە بۆ یەکڕیزی و یەکخستنی گەلی کورد و دەنگێکی یەکگرتووە. مەبەست لە ھاوپەیمانیی کوردستانی بۆ زیاتر مەزنکردنی گەلەکەمان، پاراستنی مافەکانمان و دابینکردنی داھاتوویەکی ڕووناکترە بۆ ھەرێمی کوردستان و عێراقێکی باشتر بۆ ھەمووان".


لە کۆتایشدا ھاوسەرۆک وتی، بە یەکڕیزییەوە ڕابەرایەتی دەکەین و ھەر بە یەکڕیزیش سەرکەوتوو دەبین.