قوباد تاڵەبانی: بە یەکگرتوویمان لە بەغدا دەستکەوتی باشتر و زیاتر بە دەست دەھێنین

2021-06-20   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێم بە بۆنەی ئیمزاکردنی بەشی سیاسی ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی نیشتمانی و بزوتنەوەی گۆران، لە ھەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند "ئەو دەمەی پێویست بکات یەکبگرین، یەکدەگرین".

جێگری سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەشدا، کە خۆشحاڵە ئەمڕۆ ھاوپەیمانیی کوردستان بە فەرمی ڕاگەیەندرا و ئەوان بە یەکەوە بەھێزترن و بەھێزتریش دەبن.
قوباد تاڵەبانی وتیشی، "بە یەکگرتوویمان لە بەغدا دەستکەوتی باشتر و زیاتر بەدەست دەھێنین، لە کوردستانیش خزمەتی زیاتر دەکەین و لە ئایندەدا ئەنجامەکەی دەبینین".