سعودیە ١٧ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەکانی لەناوبرد

2021-06-20   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سعودیە ١٧ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەکانی بەرپەرچ داوەتەوە، کە ئاڕاستەی خاکەکەی کرابوو.

ھاوپەیمانی سەربازیی بە سەرۆکایەتی سعودیە لە "یەمەن" بەرپەرچی ١٧ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوی حوسییەکانیان داوەتەوە، کە حوسییەکان بەرەو باشوری سعودیە ئاڕاستەیان کردبوو.


لەلایەکی ترەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەکانی ھێزەکانی حکومەت و حوسییەکان لە شاری "مەئرەب" دەیان کەس کوژران و برینداربوون.