ئاگر لە پاڵاوگەیەكی نەوت لە سنوری قوشتەپەی هەولێر كەوتەوە و زیاتر لە یەك ملیۆن دۆلار زیانی بووە

2022-10-31   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئاگر لە پاڵاوگەیەكی نەوت لە سنوری قوشتەپەی هەولێر كەوتەوە كە بەهۆیەوە زیانێكی زۆری ماددی لێكەوتەوە كە زیانەكان لە سەرووی یەك ملیۆن دۆلارەوە دەخەمڵێندرێت، لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا دەركەتووە هۆكاری ئاگرەكە تەقینی یەكێك لە كورەكانی بەرهەمهێنان بووە و ئاگرەكە لە كۆنترۆڵ دەرچووە و بەشێكی زۆری پاڵاوگەكە بەو هۆیەوە سوتا.