داھاتی نەوتی عێراق لە نۆ مانگی رابردووی ئەمساڵدا زیاتر لە ٩٠ ملیار دۆلار بووە

2022-10-31   |  
فۆتۆ: 
هەژار
وەزارەتی نەوتی عێراق داھاتی نەوتی نۆ مانگی رابردووی ئەمساڵ ئاشکرادەکات کە زیاتر لە ٩٠ ملیار دۆلار بووە.

کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوت سۆمۆ سەربە وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، داھاتی نەوتی ئەمساڵ تائێستا بەراورد بە ھەمان ماوەی ساڵی رابردوو بە رێژەی ٧٠.٦% زیادیکردووە کە لە مانگی پێنجی ئەمساڵیشدا بەرزترین ئاستی داھاتی نەوت ھەبووە کە ١١ ملیار و ٤٧٧ ملیۆن و ٥١٤ ھەزار دۆلار بووە.

راشیگەیاندووە، حکومەتی عێراق بۆ کۆکردنەوەی داھات بە رێژەی ٩٦% پشتی بە داھاتی نەوت بەستووە.

ھەروەھا کۆمپانیای سۆمۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی نۆ مانگی ئەمساڵدا داھاتی نەوتی عێراق ٩٠ ملیار و ٣٨٨ ملیۆن و ٧٨٦ ھەزار و ٣٣٦ دۆلار بووە کە داھاتی نەوتی تێکڕای مانگانە زیاتر لە ١٠ ملیار و ٤٣ ملیۆن و ١٩٨ ھەزار دۆلار بووە.