سێرگی لاڤرۆڤ: روسیا ئامادەی دانووستانە سەبارەت بە ئۆکراین

2022-10-31   |  
فۆتۆ: 
رێبوار
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، سەرکردایەتی وڵاتەکەی و لەسەروو ھەموویانەوە ڤلادیمێر پوتن ھێشتا وەک رابردوو ئامادەی دانووستانە سەبارەت بە ئۆکراین.

لاڤرۆڤ لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئامادەیی روسیا و سەرۆکەکەی  بۆ ئەنجامدانی دانوستان سەبارەت بە ئۆکراین نەگۆڕاوە و ھەمیشە ئامادەن گوێ لە ھاوبەشە رۆژئاواییەکانیان بگرن بە ئامانجی نەھێشتنی ئاڵۆزییەکان، لەبەرئەوە ئەگەر پێشنیازی گونجاویان ئاراستە بکرێت کە لەسەر بنەمای ھاوسەنگی و رێزگرتن لە بەرژەوەندییەکانی ھەردوولا بێت و بەئامانجی دۆزینەوەی چارەسەری مامناوەند و بەدیھێنانی ھاوسەنگی بێت لەنێوان بەرژەوەندی سەرجەم وڵاتان بەدڵنیایی لەگەڵی دەبن.

لەبەرامبەردا وەزارەتی دەرەوەی ئۆکراین رایگەیاند، مەرجی وڵاتەکەی بۆ دانوستان لەگەڵ روسیا ئەوەیە ئەو وڵاتە ھێزەکانی بکشێنێتەوە بۆ سنوری ساڵی ١٩٩١.