باران و بەفربارین لە ھەرێم دەستپێدەکاتەوە
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ھەرێم، لە ئێوارەی سبەینێوە بارانبارین لە سەرجەم ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەست پێ دەکاتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ ئاسمان ھەور دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارە بارانبارین بە شێوەی پچڕ پچڕ لە سەرجەم ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەست پێ دەکاتەوە و نزمترین پلەی گەرمای پێشبینی کراویش لەنێوان ٣ بۆ ٦ پلەی سیلیزی دەبێت.
کەشناسی ھەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر بارین دەست پێدەکات.
|