لیژنەی ئاسایش و بەرگری راپۆرتێک سەبارەت بە ھێرشەکانی تورکیا دەداتە حکومەت و ئەنجومەنی نوێنەران

2021-06-20
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ھەفتەی داھاتوو راپۆرتی کۆتایی سەبارەت بە ھێرشەکانی تورکیا دەداتە سەرۆکایەتی حکومەت و ئەنجومەنی نوێنەران .

"گاتع روکابی" ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری رایگەیاندوە ، ھەفتەی رابردوو بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچون لە ھێرشەکانی تورکیا و سوتاندنی دارستانەکان ، سەردانی ناوچە سنورییەکانی ھەرێمی کوردستانیان کردوە و راپۆرتی کۆتاییان سەبارەت بە پێشێلکاریی و لەشکرکێشی تورکیا بۆ ناو خاکی عێراق ئامادە کردوە ، ھەفتەی داھاتووش راپۆرتەکە دەدەنە سەرۆکایەتی حکومەت و ئەنجومەنی نوێنەران  ، ھەروەھا ئاشکرایکردوە ، لە راپۆرتەکەدا بە وردی باس لە لەشکرکێشی تورکیا و سوتاندن و بڕینەوەی دارستانەکان و گواستنەوەیان بۆ ناوچەی غازی عەنتابی تورکیا کراوە .