وەزارەتی کارەبا: بەھۆی کێشەی تەکنیکیەوە بەرھەمھێنانی کارەبا ٤٠٠ مێگاوات کەمبۆتەوە

2021-06-20   |  
وەزارەتی کارەبای ھەرێم
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزارەتی کارەبای ھەرێم رونکردنەوەیەکی لەبارەی کەمبونەوەی پێدانی کارەبای نیشتمانی بڵاوکردەوە.

وەزارەتی کارەبای ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا رونیکردەوە ، بەھۆی دابەزینی پەستانی  گاز لە وێستگەی گازی خورمەلە و لەکارکەوتنی دوو وێستگەی دیکەی کاز لە ھەوبێر بەھۆی کێشەی تەکنیکیەوە ، بەرھەمھێنانی کارەبا بە بڕی ٤٠٠ مێگاوات کەمبۆتەوە و لە ٣ ھەزار و ٤٠٠  مێگاواتەوە گەیشتۆتە ٣ ھەزار مێگاوات ، ھەروەھا لەگەڵ بەرزبونەوەی پلەکانی گەرمادا خواست لەسەر بەکارھێنانی کارەبا بە بڕی ٦٠٠ مێگاوات زیادیکردوە بە جۆرێک لە سەرەتای ئەم مانگەدا خواست لەسەر کارەبا ٣ ھەزار و ٨٠٠ مێگاوات بوە بەڵام چەند رۆژی رابردوو بۆ ٤ ھەزار و ٤٠٠ مێگاوات بەرز بۆتەوە ، ئەمەش وایکردوە پێدانی کارەبا کەمبێتەوە ، بەڵام دوپاتکراوەتەوە کە بەمزوانە کێشەکان چارەسەر دەکرێن و بڕی پێدانی کارەبای نیشتمانی دەگاتەوە ئاستی جاران ، وەزارەتی کارەبا داواشی لە ھاووڵاتیان کردوە دەست بە بەکارھێنانی کارەباوە بگرن .