لە رووداوێکی تەقەکردندا لە کەنەدا ٥ کەس برینداربوون
2021-06-20
|
رووداوێکی تەقەکردن کەنەدا
فۆتۆ:
کوردسات نیوز
رووداوەکە لە ئاھەنگێکی لەدایکبووندا بووە و ٣ لە بریندارەکان منداڵن
لە ئاھەنگێکی یادی لەدایکبووندا لە کەنەدا تەقەکراوە و بەھۆیەوە ٥ کەس برینداربوون. پۆلیسی کەنەدا رایگەیاند، لە ئاھەنگێکی لەدایکبووندا لە شاری "تۆرنتۆ" شەڕە تەقە روویداوە و بەھۆیەوە ٥ کەس برینداربوون، کە ٣یانیان منداڵن و تەمەنیان یەک ساڵ و ٥ ساڵ و ١١ ساڵە، پۆلیسی کەنەدا راشیگەیاندووە چەند کەسێک تەقەیان کردووە و ھەڵھاتوون و زانیارییشیان دەست نەکەوتووە و پاڵنەری پەلامارەکە نەزانراوە.
|