ھەڵگرتنی ڤیزا لە نێوان عیراق و ئێران نەچووەتە بواری جێبەجێکردن

2021-06-20
ڤیزا لە نێوان عیراق و ئێران
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ھەرچەندە ئێران پێشتر رەزامەندیداوە بە لابردنی ڤیزا بۆ ھاووڵاتیانی عێراق و ئێران و لەوبارەیەوە داوای رەزامەندی حکومەتی عێراق کرا ، بەڵام تا ئێستا بڕیارەکە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و نوێنەری حکومەتی ھەرێمیش لە تاران دەڵێت، "حکومەتی عیراق تا ئێستا رەزامەندی نەداوە".

نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە تاران رایگەیاند، لە رۆژانی رابردوودا ئێران رەزامەندیدا  بە لابردنی ڤیزا بۆ گەشتیارانی عێراق و بۆ ئەوەش چاوەڕوانی وەڵامی حکومەتی عیراقی کرد تاوەکو ئەویش رەزامەندی بدات".
راشیگەیاند، بەڵام تا ئێستا حکومەتی عیراق رەزامەندی نەداوە ئەوەش وایکردوە بریارەکە جێبەجێ نەکرێت