ھاتوچۆی گەشتیاری لەنێوان ھەرێم و وڵاتانی ئەوروپا دەستپێدەکاتەوە

2021-06-19   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
زیاتر لە سالێک و سێ مانگە بەھۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا ھاتوچۆی گەشتیاران لە نێوان ھەرێم و ئەوروپا راگیراوە، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی ھەولێریش دەڵێت پێشبینی دەکرێت ١٠ رۆژی تر گەشتەکان دەستپێبکاتەوە.

ئەحمەد ھۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە مانگی ئاداری ٢٠٢٠ وە بەھۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڤیزەی گەشتیاری لەنێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەوروپا راگیراوە و بەھۆی کەمبونەوەی گەشتەکانیش لەو ماوەیەدا داھاتی فڕۆکەخانەی ھەولێر نزیکەی ٦٠% کەمی کردووە. 


بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر راشیگەیاند، لە ئێستادا تەنھا رێگە بە ئەو کەسانە دەدرێت گەشت بۆ ئەوروپا بکەن کە پێویستیان بە چارەسەری پزیشکی ھەیە و بەھۆی کەمبوونەوەی ئامارەکانی کۆرۆنا پێشبینی دەکرێت لە مانگی تەمموزدا ھاتوچۆی گەشتیاران لەنێوان ھەرێم و وڵاتانی ئەوروپا دەستپێبکاتەوە.