تەکنەلۆژیا

کۆمپانیای "LG" تەلەفیزیۆنی شوشەیی نمایش دەکات


لەگەڵ بەردەوامی داهێنانەکان، ساڵانە ئامێرەکانی تەلەفیزیۆن قەبارەیان گەورەتر و تەنکتر دەبێت و لە پاڵیشیدا بەستنەوەیان بە تۆڕی ئینتەرنێت و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانەوە ئاسانتر دەبێت، بەڵام لە ئێستادا دەتوانرێت پشتەوەی تیڤیەکان ببینرێت.

لە هەواڵێکی ئاژانسی (CNN)دا هاتووە، کە لە ماوەی ڕابردوو کۆمپانیای ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی (LG) لە کۆنفرانسی ساڵانەی تەکنۆلۆژیای بەکاربەر (CES 2021) و لە کلیپێکی ڤیدیۆیدا شاشەیەکی ڕوونی شوشەیی نمایشکرد کە بینەر دەتوانێت پشتەوەی تیڤییەکە ببینێت لە ماوەی کارکردن و کوژاندنەوەی ئامێرەکەدا.

بە پێی هەواڵەکە، شاشە شوشەییەکەی (LG) لە جۆری (OLED)یە و قەبارەکەی ٥٥ ئینجە و لە کلیپە ڤیدیۆییەکەدا لە بەشی خوارەوەی تەختێکی نوستنەوە بەرز دەبێتەوە بە هەردوو شێوەی نیوە و تەواو کە دەتوانرێت کەلوپەلەکانی پشتەوەی ببینرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە شاشەی شوشەیی ڕوون بە تەواوی شتێکی نوێ نییە بەڵام بەهۆی گرانی نرخ و کەمی خواست لەسەری ئاستی فرۆشیان تا ڕادەیەک کەمە و زۆربەی کۆمپانیاکان تەنها چەند نموونەیەکیان لێ بەرهەمدەهێنن، وەک کۆمپانیای (زایۆمی) کە لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو شاشەیەکی شوشەیی ڕوونی قەبارە ٥٥ ئینجی بە نرخی ٧ هەزار و ٢٠٠ دۆلار خستەبازاڕەوە، هەروەها کۆمپانیای (پاناسۆنیک)یش توانی جۆرێکی هاوشێوە تەنها لە وڵاتی ژاپۆن و هەندێک دورگەی ئاسیایی سەر زەریای هێمن بفرۆشێت.

لە کۆتایدا، تەلەفیزیۆنەکەی (LG) تا ئێستا لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەست نییە و کۆمپانیاش هیچ نرخێکی خەمڵێنراوی لەسەر دانەناوە.

See LG's transparent TV - CNN Video

Transparent screens are the cool new tech trend - CNN
LG Display's latest showcase is a transparent TV that's built into your bed

مانگ پێشتر - Jan 16 2021 12:16PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
1