ئیبراھیم رەئیسی مستەفا کازمی بانگھێشتی تاران دەکات

2021-06-19   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئیبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردراوی ئێران، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بانگھێشتی تاران دەکات.

نوسینگەی راگەیاندنی  سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی بە تەلەفۆن پیرۆزبایی سەرکەوتنی، لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران لە ئیبراھیم رەئیسی کردووە و جەختیکردووەتەوە، لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان و زیادکردنی ھەماھەنگییە ھاوبەشەکانی نێوان عێراق و ئێران، لە بوارەکانی ئابووری و ئەمنی و روبەروبوونەوەی تیرۆر.


لای خۆشیەوە ئیبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردراوی ئێران، سوربوونی وڵاتەکەی لەسەر گەشەپێدان و بەرەوپێش بردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق پیشانداوە و مستەفا کازمیشی بانگھێشت کردووە، تاکو لە نزیکترین کاتدا سەردانی تاران بکات.