ئابوری

پێشبینی جێگیربوونی نرخی نەوت دەكرێت لە بازاڕەكانی جیهاندا


بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دەستپێكردنی هەڵمەتی كوتان بە ڤاكسینی كۆرۆنا لە چەند وڵاتێكی جیهان و كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەم لەلایەن سعودیەوە، بەهای نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەرچاوی بە خۆیەوە بینی و نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت ٥٧ دۆلاری تێپەڕاند، بەڵام ڕۆژی هەینی نرخی نەوت بۆ نزیكەی ٥٥ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك دابەزی.

لەلایەكی ترەوە ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق پێشبینیی كردووە نرخی بەرمیلێك نەوت لە سێ‌ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا لە دەوروبەری ٥٧ دۆلاردا جێگیر ببێت. وەزیری نەوتی عێراق لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی عێراقیە ئاماژەی بەوەكردووە، كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەم ڕۆژانە بە بڕی یەك ملیۆن بەرمیل لەلایەن سعودیەوە كاریگەریی دەبێت لەسەر جێگیربوونی بەهای نەوت.

مانگ پێشتر - Jan 16 2021 9:55AM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123