مانگی رابردوو عێراق زیاتر لە حەوت ملیۆن بەرمیل نەوتی ھەناردەی ئەمریکا کردووە

2022-10-09   |  
فۆتۆ: 
شنیار
لە مانگی رابردوودا عێراق لە ریزبەندی چوارەمی ئەو وڵاتانەدا بووە کە زۆرترین نەوتیان ھەناردەی ئەمریکا کردووە .

بەپێی ئەو داتایانەی فەرمانگەی زانیاریەکانی وزەی ئەمریکا بڵاویکردۆتەوە، مانگی ئەیلول ھەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا گەیشتووەتە ٧ ملیۆن و ٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت و بە تێکرایی رۆژانە ٢٣٥ ھەزار بەرمیل نەوت لە عێراقەوە ھەناردەی ئەمریکا کراوە، بەو شێوەیەش عێراق لە ریزبەندی چوارەمی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین نەوتیان بۆ ئەمریکا ھەناردەکردووە .

ھەر بەپێی ئەو داتایانە ، بەراورد بە مانگی ئاب ، مانگی رابردوو ھەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمیکردووە، چونکە لە مانگی ئابدا کۆی گشتی ھەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا ٧ ملیۆن و ٥٣٣ ھەزار بەرمیل نەوت بووە .