تورکیا بەدووری نازانێت دانوستانەکانی نێوان روسیا و ئۆکراین دەستپێبکەنەوە

2022-10-08   |  
فۆتۆ: 
رێبوار
تورکیا دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان روسیا و ئۆکراین بەدوور نازانێت.

ئیبراھیم کاڵن وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا رایگەیاند، دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ کارێکی چاوەڕوانکراوە و پێدەچێت لە ھەر کاتێکدا بێت دەستپێبکاتەوە.

وتیشی، لایەنی روسی لەگەڵ ئەوەدایە رێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ رۆژئاوا بکات کە بێگومان بەشێکی رێککەوتنەکە پەیوەست دەبێت بە ئۆکراین. بەڵام دۆسیە گەورەکە بریتییە لە رێککەوتنی نێوان روسیا و رۆژئاوا.

تورکیا وەک وڵاتێکی بێلایەن ھەوڵی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان روسیا و ئۆکراین دەدات و لە رابردووشدا بە نێوەندگیری تورکیا رێککەوتنی ھەناردەی دانەوێڵەی ئۆکراین ئیمزاکرا.