ھەسەدە زیندانیانی گرتووخانەی حەسەکە دەگوازێتەوە بۆ شەدادیە

2021-06-19   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بە ھۆکارێکی ئەمنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات، زیندانیانی داعش لە گرتووخانەی حەسەکە دەگوازێتەوە.

میدیاکانی ڕۆژئاڤا بڵاویانکردەوە، بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی و لە ڕێکارێکی ئەمنی تونددا، ھێزەکانی سوریای دیموکرات زیندانیانی داعشیان لە گرتووخانەی (سەناعە) لە حەسەکە گواستووەتەوە بۆ شارۆچکەی (شەدادییە)، کە زۆرینەیان عێراقین و لە نێویشیاندا داعشی بە ڕەچەڵەک بیانی تێدایە، کە لە ساڵی ٢٠١٧ەوە و دوای کۆنترۆڵکردنەوەی پارێزگای ڕەققە دەستگیرکراون.


سەرچاوەکە ئاشکرایکردووە، لە گرتووخانەی (سەناعە) نزیکەی پێنچ ھەزار تیرۆریستی داعش زیندانی کراون کە لە نێویاندا دەیان گەورە تیرۆریستی عێراقی و سوری و بیانی ھەیە، ھۆکاری گواستنەوەشیان بۆ شارۆچکەی (شەدادییە) ئەمنییە و پەیوەندی بەو پەلامارانەی ماوەی ڕابردووە ھەیە، کە لەلایەن گروپە چەکدارەکانی ھاوپەیمانی تورکیا ئەنجامدراوە بۆ شکاندنی گرتووخانەکە.