ئابوری

ھەرێمی کوردستان بە بەھای زیاتر لە ٣ ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە


کۆمپانیای دیلۆیت ڕایگەیاند، ھەرێمی کوردستان لە ٩ مانگی یەکەمی ٢٠٢٠دا بە بەھای زیاتر لە سێ ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە و زیاتر لە یەک ملیار و ٨٣١ ملیۆن دۆلاریش بۆ حکومەت ماوەتەوە.

کۆمپانیای دیلۆیتی جیھانی، داتا و زانیارییەکانی بەرھەمھێنان و فرۆشتن و خەرجی و داھاتی نەوتی ھەرێمی کوردستانی بۆ ٩ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردوە، لەو ٩ مانگەدا ھەرێمی کوردستان ١٢٤ ملیۆن و ٧٩٨ ھەزار و ٩٢١ بەرمیل نەوتی بەرھەمھێناوە و کۆی گشتی داھاتی نەوتی فرۆشراو ٣ ملیار و ١٧٦ ملیۆن و ١٣٦ ھەزار دۆلار بووە، ڕاشیگەیاند، ھەرێمی کوردستان لەو داھاتەی دەستی کەوتووە، زیاتر لە ملیارێک و ٣٤٥ ملیۆن دۆلاری بە حەقدەستی کۆمپانیاکانی نەوت و تێچووەکانی تر داوە و تەنھا ملیارێک و ٨٣١ ملیۆن و ٧٨١ ھەزار دۆلار بۆ حکومەتی ھەرێم ماوەتەوە.

"ئیحسان عەبدولجەبار" وەزیری نەوتی عێراقیش ڕایگەیاند، ھەرێمی کوردستان پابەند نییە بە کەمکردنەوەی نەوت بە پێی ڕێککەوتنی ڕێکخراوی ئۆپێک و نەوت بە نرخێک دەفرۆشێت کە زیانی بۆ ئابووری ھەموو عێراق ھەیە.



مانگ پێشتر - Jan 15 2021 7:46PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123